كشتوكاڵی عێراق بە بڕیارێك خزمەت بە بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەكات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی بەرهەمی جوتیارانی هەرێم دەکرێنەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویكردووەتەوە، دوابەدوای هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ساغبوونەوەی بەرهەمی جوتیارانی ناوچەی پێنجوین و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، بەسوپاسەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە بڕیاریدا بە داخستنی مەرزەکانی بەرووی بەرهەمی هاوردەی ئەو بەروبوومانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرهەمدەهێنرێن.

هەروەها کردنەوەی دەرگای بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەمەبەستی ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران كە ئەوانیش ( تەماتە، پەتاتە، باینجان،خەیار، شوتی و كاڵەك)ە.

بابەتی پێشتر

لە هەر كاتژمێرێكدا 18 هاوسەر لە یەكتر جیادەبنەوە

بابەتی دواتر

مەسەلەی مان و مردنی شوماخەر سەریهەڵدایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share