میسر وێستگەی ئەتۆمی دروستدەكات

ڕوسیا وێستگەی وزەی ئەتۆم لە میسر دروستدەكات و بەردی بناغەكەی دانرا.

ئەلێكسی لیخاچۆڤ بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ڕوسئەتۆم ڕایگەیاند، بە بنیادنانی یەكەی یەكەمی وێستگە ئەتۆمییەكە، میسر دەبێتە بەشێك لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری وزەی ئەتۆم.

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ڕوسئەتۆم دەڵێت، لە ڕوسیا و وڵاتانی تر ئەزموونی زۆریان لە دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمیدا بەدەستخستووە و دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمی لە میسر، وڵاتەكە دەگەیەنێت بە ئاستێكی نوێی پەرەسەندنی تەكنەلۆجی و پیشەسازی و فێركاری.

وێستگە ئەتۆمییەكەی میسر لە پارێزگای مەتڕوح لە كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست 300 كیلۆمەتر دوور لە قاهیرە دروستدەكرێت و دەبێتە یەكەم وێستگەی ئەتۆمی لەو وڵاتەدا. لە چوار یەكەی بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم پێكدێت و ڕوسیا تا 10 ساڵ سەرپەرشتیی كاركردنی دەكات و سووتەمەنیی ئەتۆمیی بۆ دابیندەكات.

بابەتی پێشتر

پەڵەیەکی سوورە.. جەیمس وێب کۆنترین گەلەئەستێرەی گەردوونی دۆزییەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ دزیکۆی ڕەتکردووەتەوە و لە یەک حاڵەتدا یاریزان دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share