كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی “كۆمەڵكوژی”یەكەی زاخۆ دەدات و داواش له هێزه نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمییه‌كان كرد، كه نه‌بنه هاوبه‌شی تاوانه‌كانی توركیا.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی کۆما جڤاکێن کوردستان- كه‌جه‌كه ئاماژەی بەوەكردووە، توركیا به هاوكاریی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشه داگیركارییه‌كانی له باشووری كوردستان به‌رده‌وام كرد”.
دەشڵێت، له‌ماوه‌ی حەوت مانگی ڕابردوودا به هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوە 28 مه‌ده‌نی به بێ دادگایی و به ناڕه‌وا كوژراون.
لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی كەجەكە هاتووە، بێده‌نگیی حكومه‌تی عێراق و باشووری كوردستان ڕەوایەتیی بەو هێرشانه ده‌دات، ده‌بێت له دژی هێرشه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عێراق و سوریا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان خاوه‌نی هه‌ڵوێست بن، نه‌بنه هاوكاری تاوانه‌كانی شه‌ڕی كۆماری توركیا.
بۆیە کەجەکە داواش له گه‌ل و دۆستانی كورد دەکات، كه له دژی ئەو هێرشه جارێكی تر هه‌ڵوێست و چالاكی خۆیان له ئاستی هه‌ره رێكخراو و به‌رز نیشان بده‌ن و دەڵێن، “ئێمه ئه‌و مرۆڤانه‌ی خۆمان كه شه‌هیدبوون به ڕێزه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه، هیوای چاكبوونه‌وه خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین، وه‌ك بزوتنه‌وه و گه‌ل به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تۆڵەی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه له كۆماری توركیا بكه‌ینەوە”.