دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ، خۆپیشاندان لە بەغداد و بەسڕە و كەربەلا بەڕێوەدەچێت و لە بەسڕە نووسینگەی ڤیزای توركیا داخرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغداد خۆپیشاندان دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران لە بەردەم باڵیۆزخانەی توركیا كۆبوونەتەوە و دروشم دژی توركیا دەڵێنەوە.
لە بەسڕە خۆپیشاندان ئەنجامدرا و خۆپیشاندەران نووسینگەی ڤیزای تورکیایان داخست و بە بۆیاخ لەسەر دیواری بارەگای نووسینگەكە نووسراوە، “بە بڕیاری گەل داخراوە”.
هەروەها لە كەربەلا خۆپیشاندان دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ ڕێكخرا و خۆپیشاندەران ناڕەزایی دەردەبڕن و داوا لە حكومەت دەكەن سنوورێك بۆ پێشلێكارییەكانی توركیا دابنێت.
پێشتریش لە نەجەف خۆپیشاندان دژی توركیا ئەنجامدرا و خۆپیشاندەران نووسینگەی ڤیزای توركیایان داخست.