(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید یاریی دواخراوی هەفتەی (17)ی لە ڤالێنسیا بردەوە

له‌ یارییه‌کی دواخراوی هه‌فته‌ی (17)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید‌ له یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی ڤالێنسیای کرد، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکەکانی 52 و 54 لەلایەن مارکۆ ئاسینسیۆ و ڤینیسیۆز جونیۆرەوە تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (45) خاڵ لە پله‌ی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” جێگیربوو، جیاوازی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەی ڕکابەری بۆ پێنج خاڵ کەمکردەوە.

لە بەرامبەردا یانه‌ی ڤالێنسیا به‌ (20) خاڵه‌وه‌ چووە پله‌ی (14)ی خولەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکار چییه‌؟ ئالڤێس په‌یوه‌ندی به‌ ڕاهێنانه‌کانی ساوپاولۆوه‌ ناکاته‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی ناوداری به‌رازیل و پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، دانی ئالڤێس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلی پچڕاندووه‌ و ئاماده‌نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌…
Total
0
Share