كازمی شاندێكی ناردە شوێنی تۆپبارانەكەی زاخۆ

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، شاندێكی باڵای حكومیی ناردە زاخۆ بۆ ئەو شوێنەی ئەمڕۆ توركیا تۆپبارانیكرد.

شاندەكە پێكهاتووە لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و فەریقی یەكەمی ڕوكن عەبدولئەمیر شمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سكرتێرە تایبەتەكەی سەرۆك وەزیران.

ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای توركیا ناوچەیەكی گەشتیاریی لە زاخۆ تۆپبارانكرد و بەهۆیەوە 23 كەس كوژران و برینداربوون.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا لەگەڵ کوندی ڕێککەوتووە و بە نیازی مەدریدییەکە

بابەتی دواتر

ئەوقافی هەرێم: ئەو حاجییانەی كێشەی گەڕانەوەیان بۆ دروستبووە پەیوەندییان بەئێمەوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتی عەمرە دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە سعودیە پێدانی ڤیزا بۆ گەشتی عەمرە دەستپێدەكاتەوە…
Total
0
Share