ئێستا زانیاری لە بارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار و 200 ملیار دینارەكە بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی ئازاری بەشێك لە فەرمانگەكانیان بەدەستگەیشتووە و وردبینی تێدادەكرێت ، بەپێی زانیارییەكان 200 ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشتووەتە هەرێم و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان كە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون،بەغداد 200 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناردووە لە مانگی ڕابردوو ئەو بڕە پارەیە لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە و لەمساڵدا تەنها دووجار 200 ملیار دینارەكە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە، بۆیە ناتوانرێت بگوترێت ئەم 200 ملیار دینارە بۆ مانگی شوباتە و لە ساڵی ڕابردوو شەش جار 200 ملیار دینار نێردراوە و ئەوەی ئەمساڵ نێردراوە لە مانگی ئازاردا بووە و حكومەتی عێراق دوو مانگ جارێك ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم دەنێرێت.

لەزانیارییەكاندا هاتووە، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە بەو داهاتەی لەبەردەستە لەگەڵ پارەكەی بەغداد دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران بكرێت.

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانگەكانمان وەرگرتووە و دەستكراوە بە وردبینی لە لیستەكان و بەبێ لێبڕین ئامادەكراون و بە ڕەسمی لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچە ئاگادارنەكراوینەتەوە، بەڵام چاوەڕواندەكرێت لەهەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت.

بابەتی پێشتر

جگە لە قاچاغ، تەنها داهاتی ساڵانەی ئیبراهیم خەلیل نزیكەی 450 ملیۆن دۆلارە

بابەتی دواتر

فراكسیۆنی یەكێتی: پۆستی سەرۆك كۆمار وەردەگرینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share