بەهۆی تۆپبارانی ناوچەیەكی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن سوپای توركیاوە حەوت گەشتیار گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەشیان برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستییەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد و بەهۆیەوە نۆ گەشتیاری عەرەب گیانیان لەدەستدا و 14ی دیكەش برینداربوون.
ئاشكرایكرد، ئەو كەسانە بەمەبەستی گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.