ئەو ژنەی کۆتایی شەڕی ناوخۆی ڕاگەیاند لە کارەکەی دورخرایەوە

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، هەردوو گەورە ڕاوێژکاری سەربەخۆی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دورخستوەتەوە، کە ئەوانیش هنری کسنجەر و ماڵدین ئۆلبرایت-ن.

پێشتر گۆڤاری فۆڕین پۆڵسی -ی ئەمریکی ئاشکرایکردبوو کە دۆناڵد ترەمپ 11 ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری فیدڕاڵی کە ئەرکیان پێدانی ڕاوێژبووە بە وەزیری بەرگری و وەزارەتەکەی لە کارەکانیان دورخراونەتەوە.

دورخستنەوەی هنری کسنجەر و ماڵدن ئۆڵبرایت وەک دوو کەسایەتی کاریگەری ئەمریکی بەسەر جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ڕەنگە پەیوەستبێت بە تەمەنیانەوە چونکە ئۆڵبرایت تەمەنی 83 ساڵە و کسنجەریش 82 ساڵە.

ماڵدین ئۆڵبرایت کێیە و چۆن کۆتایی شەڕی ناوخۆی لە هەرێم ڕاگەیاند

مادلین ئۆلبرایت له‌ساڵی 1937 له‌پراگی پایته‌ختی چیکۆسلۆفاکیا له‌خێزانێکی جوله‌که‌ له‌دایکبوه که‌ دواتر به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی نازییه‌کانه‌وه‌ بون به‌مه‌سیحیی کاسۆلیکی‌. دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ که‌وته‌ ده‌ست نازییه‌کانه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاکانی هه‌ڵگیرساندنی له‌جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا، خێزانه‌که‌ی ئۆلبرانت به‌ره‌و له‌نده‌ن کۆچیان کرد. له‌دوای ته‌واوبونی ئه‌و جه‌نگه‌شه‌وه‌، ئۆلبرات‌و خێزانه‌که‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی خۆیان. له‌ساڵی 1948 له‌کاتی کوده‌تای شیوعییه‌کاندا له‌چیکسلۆفاکیا، جارێکی دی ئه‌و خێزانه‌ ناچار ده‌بن کۆچ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌و کیشورێکی دیکه‌، به‌ره‌و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.

له‌ژیانی سیاسییدا، ئۆلبرات له‌ساڵی 1993 ده‌بێته‌ نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان، دوای سێ ساڵ له‌وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌، له‌لایه‌ن کلینتۆنی سه‌رۆکه‌وه‌ کاندیدکرا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، دواجار له‌23ی کانونی دوه‌می 1997 وه‌ک یه‌که‌مین ژن، به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی زلهێزترین وڵاتی دونیا، دیارییکرا.

مادلین ئۆلبرایت یه‌کێک بو له‌و که‌سایه‌تییه‌ گرنگانه‌ی ده‌ستی هه‌بوو له‌کۆتاییهێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان له‌نێوان هه‌ردوو حیزبی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ‌و پارتی دیموکراتی کوردستان، تا دواجار جه‌لال تاڵه‌بانی ‌و مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و خانمه‌، له‌ساڵی 1998 کۆتایی شه‌ڕی ناوخۆیان ڕاگه‌یاند.

دوای نێوەندگیرییەکەی ماڵدین ئۆڵبرایت، هەردوو حزب بڕیاریاندا پەرلەمان کارابکەنەوە و دانیشتنێک ئەنجام بدەن بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری ئاشتی لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

وێنە.. بومەلەرزەیەک پارێزگایەکی تورکیای هەژاند

بابەتی دواتر

ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

21 تیرۆریستی داواکراو دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 21 تیرۆریستی داواکراو رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، رایگەیاند، لە چالاکییەکی هاوبەشی…
Total
0
Share