ڤیدیۆ.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە لە نێوان دوو ماڵدا دروستبوو

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گەڕەکی باروتخانە لە کەرکوک شەڕەتەقە دروستبوو، بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەمشەو 26 ی تشرینی دووەم لە سێ گەڕەکی شاری کەرکوک دەنگی تەقە بیستراوە و لە گەڕەکی باروتخانە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو ماڵ کە دراوسێی یەکن تەقەیان لەیەک کردووە و دوو کەس برینداربوون.

لە گەڕەکی باروتخانە لە نزیک مزگەوتی هاوکاری، بەهۆی قەرزەوە دەمەقاڵێ لەنێوان دوو ماڵدا دروستبووە و دواتر تەقەیان لەیەکتر کردووە.

هەر ئەمشەو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەهەردوو گەڕەکی ڕەحیماوا و ئیسراو مەفقودینیش لە کەرکوک دەنگی تەقەبیستراوە.

بابەتی پێشتر

ئیمارات.. دوای دەستگیرکردنی چەند عێراقییەک پێدانی ڤیزاش ڕاگیرا

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: کەمبوونەوەی کۆرۆنا بەمانای نەمانی ڤایرۆسەکە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share