پۆلیسی سلێمانی باندێكی شەش كەسی دەستگیركرد كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه و له‌شێوه‌ی بانددا كاریانكردووه.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه و له‌شێوه‌ی بانددا كاریانكردووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیربكرێن.
باسی لەوەشكردووە، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو چه‌ند مۆبایل و كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌دا.
لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، “له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار (ر، ر، ع – ر، س، ح – هـ، م، م – پ، ئـ، ق – ك، هـ، ع – د، ن، م) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 30 له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراون”.