بەرشلۆنە ڕوویکردە ئیشبیلیە و ئامادەیە ئاڵوگۆڕ بکات

دوای دابینکردنی چەند هێرشبەرێکی بەتوانا، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەوڵی داهاتووی بۆ جول کوندیی فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی ئیشبیلیە دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی لویس میگیلیسیانزی ڕۆژنامەنووسی “دیاریۆ سپۆرت”، هەوڵەکانی داهاتووی ئیدارەی لاپۆرتا بە ئاراستەی کڕینی بەرگریکاران دەبێت، پێشەنگیش بە جول کوندی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئیشبیلیە دراوە.

نرخی کوندی 60 ملیۆن یورۆیە، بەرشلۆنە ئامادە بووە بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی سێ یاریزان بە شێوازی ئاڵوگۆڕ پێشکەشی ئیشبیلیە بکات.

یاریزانەکان پێکهاتوون لە، مێمفس دیپای، نیکۆ (گۆڵپارێز)، عەبدی زەلزولی، بەڵام یانە ئەندەلوسییەکە بیرۆکەی ئاڵوگۆڕی دیپای بە کوندی-یان بەهۆی بەرزی مووچەی یاریزانە هۆڵەندییەکەوە ڕەت کردووەتەوە، بەڵینیانداوە تاوتوێی دوو ناوەکەی دیکە بکەن.

بابەتی پێشتر

گەورەیەکی ئیتاڵیا سوارێزی ڕەت کردووەتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی نەبوونی پارەوە مووچەی تەواوەتی نەدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share