ڕاهێنەری نوێی پۆرتوگال لەبارەی کریستیانۆ-وە بڕیاریدا

ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، ڕۆبێرتۆ مارتینێز جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گفتوگۆ دەکات و پاشان بڕیاردەدات بەردەوامی پێبدات یان نا.

ئەمڕۆ دووشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال بە فەرمی ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی نیشتمانی ناساند.

لە یەکەم دەرکەوتنیدا مارتینێز ڕایگەیاند، “پێویستە لە نێو یاریگا بڕیاربدرێت، من لە ئۆفیسەکانمەوە بڕیار نادەم، خاڵی دەستپێکی کارەکانم لەسەر ئەو پێکهاتەیە دەبێت کە بەشداریی مۆندیالی کردووە، کریستیانۆ-ش یەکێکە لە یاریزانانی پێکهاتەکە، ماوەی 19 ساڵ لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی یاریدەکات و شایستەی ئەوەیە لەگەڵیدا دابنیشم، بەیانی قسەی لەگەڵ دەکەم و لەگەڵ یاریزانانی دیکەش بە هەمانشێوە.”

 

 

هەروەها لەبارەی ستافەکەیەوە دەڵێت، “لە ڕۆژانی داهاتوودا ستافی ڕاهێنان ڕادەگەیەنم، بڕیارمداوە یاریزانێکی دێرینی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بکەم بە یاریدەدەری خۆم، ئەوەش دەبێتە ئەزموون و پاڵپێوەنەرێکی باشتر، چونکە باوەڕم بە سیستەم نییە و پێویستمان بە بەهرەکانی پۆرتوگالە لە هەموو سێکتەرەکاندا.”

مارتینێز بە لێدوانەکانی دەرگای بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردەوە، میدیاکان پێیانوایە ڕاهێنەری نوێ دەیەوێت لە یورۆی 2024 و مۆندیالی 2026 کاری لەگەڵدا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاشفۆرد به‌ تۆمارکردنی هاتریک ناوی له‌ مێژووی چامپیۆنزلیگ نوسرایه‌وه‌

هێرشبه‌ری به‌هره‌داری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، مارکۆس ڕاشفۆرد به‌رانبه‌ر یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکرد و توانی هاتریک تۆماربکات…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا به‌ بردنه‌وه‌ له‌ سه‌نیگال ده‌ستیپێکرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هۆڵه‌ندا بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. هه‌ڵبژارده‌ی…
Total
0
Share