لەبارەی تۆمارە دەنگییەكانی مالكییەوە سكاڵا تۆماركرا

ژنەپارێزەرێك لە بەغداد سكاڵایەكی لەبارەی تۆمارە دەنگییەكانی نوری مالكییەوە تۆماركراد، دەڵێت، ناوەڕۆكی تۆمارە دەنگییەكان مەترسیدارن و بۆی هەیە ببنە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، پێشی وایە تۆمارەكان دەستكاریكراون.

پارێزەرەكە ناوی “زەینەب جاسم”ــە و لە دادگای كەرخ لە بەغداد سكاڵاكەی تۆماركردووە، تیایدا هاتووە، “ئەو تۆمارە دەنگییانەی كە ڕۆژنامەنووسێك بەناوی عەلی فازل بڵاویكردوونەتەوە و گوایە دەگەڕێنەوە بۆ نوری مالكی كەسایەتیی سیاسی، كە ناوەڕۆكەكانی مەترسیدارن و كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی هەیە، بۆیە بە ئەركی خۆمانی دەزانین بەرامبەر بە ڕۆڵەكانی گەلەكەمان و بەرگرتن لە فیتنە و ڕشتنی خوێنی عێراقییەكان”.

ژنەپارێزەرەكە پێیوایە تۆمارە دەنگییەكان ساختەن و دەستكاریكراون و وا پیشاندراوە كە دەنگەكان دەگەڕێتەوە بۆ نوری مالكی، بۆیە داوا لە دادگا دەكات دەست بە لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكات “بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان و زانینی ئەو لایەنەی لە پشتیەوەیەتی”.

لە ماوەی ڕابردوودا چوار تۆماری دەنگیی نوری مالكی سەرۆكی كوتلەی دەوڵەتی یاسا و ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی عێراقی بڵاوكرانەوە، كە زۆربەیان ناوەڕۆمی هەستیار و مەترسیدار بوون و پەیوەندییان بە موقتەدا سەدر و هەرێمی كوردستان و باسكردن لە ئەگەری شەڕ و پێكدادانەوە هەبوو.

بابەتی پێشتر

ئەبوغرێب بەرامبەر خاشقچی<br> بن سەلمان بەمجۆرە وەڵامی بایدنی دایەوە

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەک ئاگری گرت و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share