شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و لە کاتەکانی شەودا شەپۆلەکە چڕ دەبێتەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین رۆژئاوا و ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “شەپۆلەکە لە ناوچەکانی بەغداد و ئەنبار و شەنگال و سەڵاحەدین و هەولێر و سلێمانی و دیالە و ناسریە و میسان و بەسرە دەگرێتەوە”.

ئاشکراشیکردووە، “پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، لە کاتەکانی شەودا شەپۆلی خۆڵبارینەکە چڕ دەبێتەوە ئاستی بینین کەمدەبێتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

G7: ئابوریی جیهانی بەرەنگای قەیرانەكاندا بووەتەوە

بابەتی دواتر

ژمارەی ئەو هەسارانەی بۆ ژیان گونجاون چەندن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share