لافاو لە چین گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی لێدەكەوێتەوە

لافاوێكی پێشوو لە چین

لانیكەم شەش كەس گیانیان لەدەستدا و 12ی دیكەش لە ڕیزی بێسەروشوێنبوواندان بەهۆی ئەو لافاوەی كەرتی سیچوان-ی لە باشووری ڕۆژئاوای چین گرتەوە.

تەلەفزیۆنی ناوەندیی چین بڵاویكردەوە، تا كاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ (بەكاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە) شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و 12ی دیكە بێسەروشوێنن.

ڕۆژانی هەینی و شەممە بارانی بەخور باكووری سیچوان-ی گرتەوە و زیان و كاریگەرییەكەی بۆسەر 22.3 هەزار كەس لە 13 گوند بوو. لە هەندێك ناوچەش هێڵەكانی كارەبا زیانیان بەركەوتووە و جگە لە پەككەوتنی هۆكارەكانی گواستنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا په‌یماننامه‌یه‌ك بۆ گۆڕینى هاوسەنگی دەسەڵات لە یەکێتیی ئەوروپا واژوو ده‌كه‌ن

هه‌فته‌ى داهاتوو ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا پەیماننامەیەک واژوو دەکەن کە ئامانج لێی گۆڕینی هاوسەنگی دەسەڵاتە لە یەکێتیی ئەوروپادا. ئاژانسی…
Total
0
Share