كەمپینێك بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەندرا

ژمارەیەك پارتی كوردی كەمپینێكیان بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای كوردستان لە هێرش و داگیركارییەكانی توركیا ڕاگەیاند، حزبەكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستانیش بەشدارییان لە كەمپینەكە نەكرد.

33 پارتی كوردی لە بڵاوكراوەیەكی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە، سەرباری ئەوەی ئێمە وەكو گرنگترین هاوپەیمانی سەر زەوی “هاوپەیمانی جەنگ دژی داعش” دەناسرێین، بەڵام ڕۆژانە ناوچەكانمان لەلایەن دەوڵەتی توركیا كە خۆی گوایە ئەندامی هاوپەیمانیی دژی داعشە دەستدرێژی دەكرێتە سەری و ئێستاش لەگەڵ بەكرێگیراوەكانی دەیەوێت ناوچە ئازادكراوەكانی دیكەمان بەدەردی عەفرین و سەرێكانی و گرێسپی ببات و داگیریبكات”.

بۆیە ئەو پارتانە دەڵێن، “هەڵمەتەكەمان لەپێناو قەدەغەی ئاسمانیی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرامبەر فڕۆكەجەنگی و بێفڕۆكەوانەكانی توركیا دەستپێكردووە و بەشێوەی دیبلۆماسی، خۆپیشاندان، هاشتاگ و واژووی هاوبەشیان دەستپێکردووە”.

لە كەمپینەكەشدا ئەو حزب و لایەنانەی سەر بەپارتی و بارەگایان لە ئیستانبوڵ هەیە بە ئەنەکەسەشەوە بەشداریی ئەو کەمپینەیان نەکردووە.

بابەتی پێشتر

ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی دوو مانگ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای دەربەندیخان-سلێمانی داخرا

بەهۆی رژانی نەوتی رەش و  دروستبوونی  ئاستەنگی  لەسەر رێگای  دەربەندیخان  وارماوا نزیک گوندی بیرکێ، رێگای  دەربەندیخان-سلێمانی  داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share