ڕوونكردنەوە لەبارەی لابردنی سفری سەر دراوی عێراقی دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق لەم قۆناغەدا ناتوانێت سفری سەر دراو لاببات و لە ڕێگای تۆڕی میدیایی ئێستاوە هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا حكومەتی عێراق نزیكەی 70 ترلیۆن دیناری نوێی چاپكردووە لە جۆری دراوەكانی 50 هەزار دیناری و 25 هەزار دیناری كە بەشێكی ئەو دراوە نوێیانە خراونەتە بازاڕەكانەوە.

ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق لەم قۆناغەدا ئەو هەنگاوە جێبەجێناكات ئەو پێشنیازانەی كە باسیان لێوەكراوە سەبارەت بە لابردنی سفری سەر دراوی عێراقی ناتوانرێت جێبەجێبیكرێت كە جۆرێك لە ناسەقامگیری لە بازاڕدا دروستدەكات.

بابەتی پێشتر

ئینتەر میلان گرێبەستی بریمەری لە یوڤانتۆس بردەوە

بابەتی دواتر

ئەفسانەی ئەمریکا بە میدالیایەکی برۆنزییەوە ماڵئاوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دوا هەڵویستی راگەیاند

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوا هەڵوێستی خۆی لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق…
Total
0
Share