لەبارەی نەوتەوەیە
بەم نزیكانە سكاڵایەكی عێراق دژی توركیا یەكلادەكرێتەوە

بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا ناوەندێكی نێودەوڵەتی بڕیار لەبارەی سكاڵایەكی عێراق دژی ‏توركیا بدات، كە تایبەتە بە پرسی نەوت، وەزیری نەوتی عێراق سووربوونی بەغدادی بۆ ‏‏”بەدەستهێنانی سەرجەم مافە یاساییەکانی” لەو بارەیەوە دووپاتكردەوە.‏

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا، ‏جەختیکردەوە، “عێراق سوورە لەسەر بەدەستهێنانی سەرجەم مافە یاساییەکانی سەبارەت ‏بە سامانە نیشتمانییەکان بەپێی یاساکان و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان”، ئاشكرایكردووە، ‏‏”دانیشتنی دوایی دەستەی دادوەریی سەر بە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ‏کێشەی نێوان عێراق و تورکیا بەڕێوەچوو، تایبەت بە ڕێککەوتنی بۆریی نێوان ‏هەردوولا، دەستەکە خستنەڕووی سکاڵاکەی لەلایەن لایەنەکانەوە داخست، دوای ئەوەی ‏گوێی لە وتە و بەرگریی هەردوولا گرت، بۆیە چیدیکە هیچ ئەگەرێک نەماوە بۆ ‏درێژکردنەوە یان دواخستن”.‏

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، “دەستەی دادوەریی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی ‏بەدواداچوون بۆ سکاڵایەکی حکومەتی عیراق دەکات، کە دژی کۆماری تورکیا ‏تۆماریکردووە سەبارەت بە پێشێلکاریی حوکمەکانی ڕێککەوتنی بۆرییە نەوتییەکانی ‏نێوانیان، کە لە ساڵی  1973 واژووكراوە”، بە پێی لێكدانەوەی عێراق، “ئەو ڕێككەوتنە ‏توركیای پابەند كردووە بۆ هەر چالاکییەکی نەوتی لە سەرجەم ناوەندەکانی یەدەگکردن و ‏وێستگەکانی وڵاتدا، ڕاستەوخۆ بگەڕێتەوە بۆ حکومەتی عێراق”. ‏

ئیحسان عەبدولجەبار و وەزارەتەكەی پێشبینی دەکەن لە ماوەی چەند مانگی کەمی ‏داهاتوودا دەستەی دادوەریی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە ‏بدات. ‏

لە دانیشتنی گوێگرتن لە سکاڵاکاندا، کە لە پاریس بەڕێوەچوو، وەزیری نەوتی عێراق، ‏ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتەکان و نوێنەرایەتیی باڵیۆزخانەی عێراق لە پاریس ‏ئامادەبوون، هەروەها تیمێکی گەورەی یاسایی و هونەری لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوون.‏

سەرەڕای ئەمانە، وەزیری نەوت جەختدەکاتەوە، “عێراق پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ‏تورکیا هەیە، ئەم سکاڵایەش نابێتە ڕێگر لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ‏لەگەڵ پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەدەستهێنان و پاراستنی سەروەری و مافە ‏دەستوورییەکانی عێراق بۆ سەرجەم سامانەکانی”.‏

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بۆ سەروو 100 دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ژنێک بە هەمان ژمارەی بلیت دووجار هەمان بڕ پارەی لە یانسیبدا بۆ دەردەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ كەمێك دابەزی. لە…
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە شەنگال

کەمێک لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵا گەیشتە قەزای شەنگال. لە سەردانەکەیدا بۆ…
Total
0
Share