ژنێک بە هەمان ژمارەی بلیت دووجار هەمان بڕ پارەی لە یانسیبدا بۆ دەردەچێت

ژنێکی ئەمریکی لە ویلایەتی میریلاند دوو خەڵاتی لە دوو یانسیبی جیاوازدا بۆدەرچوو بە هەمان ژمارەی بلیت، ماوەی نێوان هەردوو خەڵاتەکە ماوەی نێوانیان کەمتربووە لە دوو مانگ.

پێگەی (یو بی ئەی)ی هەواڵی بڵاویکردەوە، ئەو ژنەی خەڵاتەکانی بردووتەوە بۆ هەر خەڵاتێک بڕی 31 هەزار دۆلاری وەرگرتووە.

ژنەکە جاری یەکەم لە کۆتایی مانگی ئایاردا بڕی 31 هەزار دۆلار و لە سەرەتای مانگی تەمموزیشدا هەمان بڕی بە هەمان ژمارەی بلیتەوە بەدەستهێناوە.

ئەو ژنە بە پێگە ئەمریکییەکەی وتووە، هەستمدەکرد کە کاتی بردنەوەیەکی دیکەیە، بۆیە چووم و هەمان ژمارەی بلیتی جاری پێشووم کڕی کە خەڵاتەکەم پێبردبووەوە، ئەویش بلیتی ژمارە: 111012یە.

ئەو ژنە دەڵێت، چاودێریی دەرچوونی خەڵاتەکەم نەکردووە بۆیە ئاگادارنەبووم تا کاتێک کارمەندێکی ئەو یانسیبە پێیوتم کە خەڵاتەکەم بردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی نەوتەوەیە<br>بەم نزیكانە سكاڵایەكی عێراق دژی توركیا یەكلادەكرێتەوە

بابەتی دواتر

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share