هەسەدە داوا لە ڕوسیا و ئێران دەكات ڕێگری لە هێرشی چاوەڕوانكراوی توركیا بكەن

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)

فەرماندەی گشتیی هەسەدە داوا لە ڕوسیا و ئێران دەكات ڕێگری لە هێرشی چاوەڕوانكراوی توركیا بۆسەر ناوچەكانیان بگرێت، ئەمەش بەر لە كۆبوونەوەی لوتكەی ڕوسیا، ئێران و توركیا دەربارەی دۆسیەی سوری.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەدەسە) هانی مۆسكۆ و تاران-یدا ڕێگری لە ئەنقەرە بكەن لە جێبەجێكردنی هەڕەشەكانی دەربارەی هێرشێكی نوێ بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان.

داواكارییەكە بە چەند ڕۆژێك دێت بەر لە كۆبوونەوەی لوتكەی ڕوسیا، توركیا و ئێران تایبەت بە تاوتوێكردنی دۆسیەی سوریا كە بڕیارە لە تاران بەڕێوەبچێت.

عەبدی ڕوونیكردەوە لەژێر ڕۆشنایی وتووێژەكان لەگەڵ ڕوسیادا، هێزە حكومییەكانی سوریا لەو ناوچانەی لەبەردەم هەڕەشەدان بڵاوەپێكراون، لە هەنگاوێكی هاوشێوەی هێرشەكانی پێشووی توركیا بۆسەر هێزەكانی هەسەدە.

لە دوو مانگی ڕابردوودا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەكانی لەبارەی پڕۆسەیەكی سەربازیی نوێ دژ بە شەڕڤانان چەند بارە دەكاتەوە و، دەوترێت هێرشەكانی ئەمجارە بۆسەر ناوچەكانی مەنبج و تەل ڕەفعەت-ن.

بابەتی پێشتر

‏"كورد پەلەبكات لە ڕێككەوتن"‏ <br> چێوەی هەماهەنگی پێكهێنانی حكومەت خێراتر دەكات

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بۆ سەروو 100 دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share