بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیی لە ئەمینداری بزوتنەوەی بابلیون کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ڕەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون، جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کرایەوە.  

لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێکران، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆکان لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو و دەربازکردنی عێراق لەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی تێیکەوتووە کرایەوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان و وتی، هاوڵاتییان شایستەی ژیانێکی ئارام و سەقامگیرن.

وتیشی، “ئامانجی ئێمەش دروستکردنی حکومەتێکی نیشتمانیی بەهێز و خزمەتگوزارە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان، تاوەکو پێکەوە داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییان دەستەبەربکەین”.

بابەتی پێشتر

تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا: 50%ی پشکنینە ڕۆژانەکان پۆزەتیڤن

بابەتی دواتر

خواردنەوە کحولییەکان بۆ کەسانی سەروو 40 ساڵ بەسوودن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵ لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە: سوپاستان دەکەین

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سەرەڕای سوپاسی…
Total
0
Share