زنجیرەیەك تەقینەوە چەند شارێكی ئەفغانستانی هەژاند

زنجیرەیەک تەقینەوە شارەکانی جەلالئاباد و کابول-یان هەژاند و بەهۆیەوە دووكەس كوژران و 19 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، كە زانیارییان لە نەخۆشخانەی جەلالئاباده‌وه‌ وەرگرتووە، لە سێ ناوچەی جیاوازی ئەو شارە سێ تەقینەوەی لەسەریەك ڕوویانداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 19 کەسی دیکەش برینداربوون، کە لە نێویاندا منداڵ و چەکدارانی تاڵیبان هەن.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان لە تەقینەوەکاندا ئۆتۆمبێلەکانی تاڵیبان کراونەتە ئامانج و سێ کەسیش لە تەقینەوەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیاریی میدیاكان، تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای کابوڵ ڕوویداوە و تیایدا دوو کەس برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکان ڕانەگەیاندووە.

زیاتر لەمانگێكە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە كۆنترۆڵكراوە و لە هەفتەی ڕابردووشدا حكومەتی كاتیی پێكهێنا، دوای كۆنترۆڵكردنی وڵاتەكەش لەلایەن ئەو بزوتنەوەیەوە، ئەفغانستان بەدۆخێكی سەختدا تێپەڕدەبێت.

بابەتی پێشتر

ناوی ئەو وێستگانەی بەنزینی 690 دیناری لە دەرەوەی شاری سلێمانی دابەشدەکەن

بابەتی دواتر

كۆڵبەرێكی کورد لەکاتی بینینی هێزە ئەمنییەکاندا جەڵتەی دڵ لێیدا و مرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share