رۆژنامەی گاردیان: غـ.ـەزە بەسەر زۆنی سەوز و سووردا دابەشدەکرێت

بەگوێرەی راپۆرتێک، ئەمریکا پلانێکی دوورمەودای رێکخستووە بۆ دابەشکردنی غـ.ـەزە بەسەر دوو زۆنی جیاوازدا.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئەمریکا پلانێکی درێژ و دوورمەودای رێکخستووە بۆ دابەشکردنی غـ.ـەزە بەسەر زۆنی سەوز و سوور؛ زۆنە سەوزەکە ئەو بەشە دەبێت لەژێر چاودێریی سەربازیی نێودەوڵەتی و ئیـ.ـسرائیلدا دەبێت و بونیادنانەوە تێیدا دەستپێدەکاتەوە، هەروەها زۆنە سوورەکە، وەک خۆی و بەوشێوە وێرانەی کە ئێستا هەیە، جێدەهێڵدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە بیانییەکان لە بەشی رۆژئاوای غـ.ـەزە لەگەڵ سەربازانی ئیـ.ـسرائیلدا، ناوچە وێرانبووەکان بەجێدەهێڵن، کە بە ناوچەی زەرد ناودەبرێت، ئەم پلانە جێگەی پلانەکەی دیکەی ئەمریکا دەگرێتەوە، کە بریتیبوو لە دروستکردنی کۆمەڵگەی بچووکی لەیەک دابڕاو بۆ دانیشتووانی ناوچەکە، هەروەها دۆخی ‘نە جەنگ، نە ئاشتی’ دروستدەکات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاری گشتیی ئەنقەرە لەسەر كاریكاتێرەكەی ئەردۆغان لێكۆڵینەوەی یاسایی دەستپێكرد

بەهۆی ئەوەی كاریكارتێری لەسەر ئەردۆغان بڵاوكردەوە، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، دۆسییەی لێکۆڵینەوەی لەسەر گۆڤاری شارلی ئەبدۆ کردەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share