سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، “فەلەستینییەكان شایەنی وڵاتێكی خاوەن سەروەرین و تائێستا باوەڕم بە دروستكردنی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل هەیە”.
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بە سەردانێك گەیشتە فەلەستین و لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین كۆبووەوە و ڕایگەیاند، لەبابەتی كۆرۆنادا هاوكاریی تەندروستییمان پێشكەش بە گەلی فەلەستین كردووە و دەبێت گەلی فەلەستین بە شكۆمەندیی بژی و شوێنە پیرۆزەكانیان دەبێت بۆ هەمووان بێت.
ڕاشیگەیاند، تائێستا باوەڕم بە دروستكردنی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل هەیە.
هاوكات مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل دەیەوێت دەوڵەتێكی ڕێزلێگراو بێت دەبێت ئاشتییانە مامەڵە بكات.