ژمارەی كۆچبەرانی گوندێكی ئەڵمانی زیاترە لە دانیشتووانەكەی

لە گوندێكی ئەڵمانیا ژمارەی كۆچبەران زیاترە لە ژمارەی دانیشتووانی رەسەن، لەكاتێكدا دانیشتووانەكەی لە 700 كەس تێناپەڕن، پێشوازی لە 800 كۆچبەر و خوازیاری مافی مانەوە كردووە.

گوندەكە ناوی سیس-ە و دەكەوێتە ویلایەتی شلیسفیگ هۆلشتاین و دانیشتووانەكەی 700 كەسن. لەئێستادا ژمارەی كۆچبەرانی نیشتەجێی زیاترە لەو ژمارەیە، شوێن و پەناگە بە نزیكەی 790 كەس دراوە.

زۆرینەیان كە 719 كەسن ئۆكرانین، ئەوانی دیكە خوازیارانی مافی مانەوەن لە نەتەوەكانی دیكە.

پێدەچێت ئیرنست فیلهلم شۆڵز، سەرۆكی شارەوانیی گوندەكە زۆر خۆشحاڵ بێت بە نیشتەجێبووانی گوندەكەی لە هاوڵاتییان و كۆچبەران، ئەو دەڵێت، شانازی بەو دۆخەوە دەكەین، تەنانەت ئەگەر هاوسەنگی لەنێوان كۆچبەران و دانیشتووان لەڕووی ژمارەوە نەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەوەی دوژمن پێینەکرێت، ئەوان ئەنجامیدەدەن

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share