بە بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئیدارەی ترەمپ لە 21ـی 1ـەوە، پێدانی ڤیزا بە 75 وڵات رادەگرێت.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز کە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، سۆماڵ، روسیا، ئێران، ئەفغانستان، بەڕازیل، نەیجیریا، تایلەند و عێراق، لەو وڵاتانەن کە ئەمریکا پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانیان رادەگرێت.
تاوەکو ئێستا هیچ هۆکارێکی رەسمی بۆ ئەم هەنگاوە نەخراوەتەڕوو و رۆیتەرز دەڵێت، هیچ بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش، قسەی لەسەر ئەم بابەتە نەکردووە.