ڕۆی کین شرۆڤەی پریمەرلیگ دەکات: هەمان سیناریۆ دووبارە دەبێتەوە

ئەستێرەی دێرینی ئێرلەندا و یانەی مانچستەر یونایتد، ڕۆی کین پێشبینی ئەنجامەکانی وەرزی داهاتووی پریمەرلیگ دەکات و دەڵێت، “مان سیتی دەبێتەوە بە پاڵەوان.”

ئەفسانەکەی یونایتد لە شیکارییەکدا بە “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “پێم وا نییە یانەکانی دیکە مەودای نێوانیان لەگەڵ مان سیتی و لیڤەرپوڵ کەم دەکەنەوە، بەڵکو باشتر دەبن و کوالێتییان بەرزتر دەبێت، بەڵام ناتوانین لە مان سیتی و لیڤەرپوڵ بەهێزتر ببینین.”

هەروەها دەڵێت، “سیتی یاریزانی ڕەونەقداری هەیە، هالاندیش باوەڕپێنەکراو و ناوازەیە، خاوەنی باشترین ڕاهێنەرن، بە ڕای من ناسناوەکە بەدەست دەهێننەوە، بێگومان مان یونایتد بودجە لە گواستنەوەکاندا بەکار دەخات، چەند یاریزانێکیان ڕۆیشتوون و یاریزانی باش دەکڕن، شتێکی باشە، بەڵام هێشتا پێم وا نییە بتوانن کێبڕکێی دوو گەورەکەی دیکە بکەن.”

لێدوانەکانی ڕۆی کین هاوکاتە لەگەڵ چەندین گۆڕانکاری و گواستنەوەی گەورە، کە لەلایەن یانەکانی تۆتنهام و چێڵسی و ئارسیناڵ و مانچستەر یونایتدەوە ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێڵز و پۆرتوگال براوه‌بوون و ئیتاڵیا ماڵئاوایی له‌ خه‌ونی مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌م له‌ پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی وێڵز و…
Total
0
Share