نوێترین چاوپیکەوتنی پێدری

پێدری ئیسپانی دەڵێت تەنها بە نامە قسەم لەگەل ئینێستا کردووە و خوازیارە مێسیش ناسناوی مۆندیال بەدەست بهێنێت.

پێدری لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە چەند پرسێکی جیاواز دەکات و هیوا دەخوازێت ڕۆژێک درێسەکەى لەگەڵ نێیمار بگۆڕێتەوە.

بەشێک لە قسەکانی پێدری

/ دەمانەوێت ئەستێرەیەکی تر بخەینە سەر درێسەکەمان

/ بەتەواوی ئەو پاڵەوانێتییەم بیرە کەبە  گۆڵەکەى ئینێستا ناسناوەکەمان بەدەستهێنا، ئەوکات هەشت ساڵ بووم، هیوادارم ناسناوێکی وەک ئەو بەدەستبهێنم.

/ خەونم ئەوە بوو ببمە یاریزانی تۆپی پێ بەڵام نەک بگەمە ئەم ئاستەى ئێستا ، من دڵخۆشم بە بونم لێرەدا

/ ئینێستا یاریزانێکی بێ وێنەیە و زۆر کەس هەوڵ دەدات وەک ئەو بکاتەوە، بەڵام من دەمەوێت پێدری بم

/ تا ئێستا لە نزیکەوە نەمبینیوە، بەڵا م لەئینیستاگرام چەند جارێک قسەمان کردووە، کاتێکیش توشی پێکان بووم داواى لێکردم لەسەر خۆ بم و نەشڵەژێم.

/ لەناوەوە و دەرەوەى یاریگا من هەر وام لەسەر خۆم، ئەوەش بەهۆی خێزانەکەمەوەیە

/ حەزدەکەم درێسی نێیمار وەرگرم چونکە مەهارەیەکی زۆر کوالیتییەکی زۆری هەیە.

/ شێوازی قسەکردنی ئینریکی زۆر سەرنجراکێشە، قەناعەتت پێ دەکات ئەوەى دەیەوێت بیکەیت.

/ من حەزم بە ژمارە 10یە، بەڵام ئەگەر یاریزانی تر هەبوو لە من زیاتر یاریکرد بوو، ویستی، دەتوانێت بیبات، کێشە دروستناکەم بەهۆی ژمارەوە.

/ هەرگیز دژی ڕاهێنەر ناوەستمەوە و بەردەوام گوێیان لێدەگرم

/ بەرازیل و ئەرجەنتین بۆ مۆندیال پاڵێوراون

/ پێموایە مێسی شایستەى ناسناوی مۆندیالە، ئەگەر ئیسپانیا بەدەستی نەهێنا، حەزدەکەم ئەرجەنتین ببێتە پاڵەوان لەبەر مێسی.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی دوایین ئاماری شێرپەنجەی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

مێسی: هەموو شتێک بەدەست خودایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share