شەڕێكی سەخت لە نێوان ژمارەیەك هاوڵاتی لە بەغداد ڕوویدا و بە چەندین جۆری چەكی سووك و مامناوەند تەقەدەكەن.
شەڕەكە لە ناوچەی عامل لە بەغداد ڕوویداوە و دەیان كەس كە دانیشتووی هەمان گەڕەكن بە كڵاشینكۆف و بی كەی سی تەقە لە یەكتر دەكەن و هێزە ئەمنییەكان نەگەیشتوونەتە شوێنەكە.
شەڕی چەكداریی خێڵەكان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دیاردەیەكی هێندە بەربڵاوە كە هەفتە نییە ڕوونەدات، تەنانەت هەندێك جار لەو شەڕانەدا چەكی هاوشێوەی دۆشكا و ئاڕ بی جی و هاوەن بەكاردەهێنرێن.