هەفتەی داهاتوو 330 ملیۆن بەسەر بەرشلۆنەدا دەبارێت

هەفتەی داهاتوو بەرشلۆنە داهاتی داراییە بەردەستەکانی بۆ 330 ملیۆن یورۆ بەرز دەبێتەوە، بەو بڕەشەوە دەتوانن گرێبەستە گەورەکان واژۆ بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، هەفتەی داهاتوو داهاتی فرۆشی پەخشە تەلەڤزیۆنییەکان بە (Sixth Street) دەچێتە سەر هەژمار بانکی یانەی بەرشلۆنە و داهاتی بەردەستی ئیدارەی لاپۆرتا بۆ 330 ملیۆن یورۆ بەرز دەکاتەوە.

بەم داهاتەوە، لاپۆرتا و هاوکارانی بەشێک لە قەرزە کەڵەکەبووەکان دەدەنەوە، هەروەها گرێبەستە یەکلاکەرەوەکان پێشکەشی لیڤاندۆڤسکی، جول کوندی، ئازپیلیکوێتا دەکەن، کۆتا هەنگاویشیان لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بۆ برونۆ سیلڤای ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچستەر سیتی دەبێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، سیتی داوای 90 بۆ 100 ملیۆن لە سیلڤا دەکات، بۆیە ئەگەرەکان بۆ واژۆکردنی ئەو گرێبەستە بەهێز نین، بەڵام دەرگای گفتوگۆکان لەگەڵ سیتی داناخرێت.

بابەتی پێشتر

"پرۆفیسۆر مارین" چەکە نهێنییەکەی کۆنتی لە تۆتنهام

بابەتی دواتر

"نونێز خەریک بوو سییەکانی بتەقێت"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کومان پلانی بۆ دیپای چییە؟

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان بۆ وەرزی نوێ ڕۆڵێکی سەرەکی بە مێمفیس دیپای هاونیشتیمانی دەدات. ڕۆژنامەکانی سپۆرت و…
Total
0
Share