چێڵسی گەڕایەوە لای ڕۆناڵدۆ

یانەى چێڵسی ئامادەیی تێدایە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئیمزابکات و لە گواستنەوەى زستانەدا گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە.

پیشتر و لە گواستنەوەى هاوینەدا، تۆد بۆیلی سەرۆکی یانەى چێلسی ویستی ڕۆناڵدۆ بباتە ڕیزەکانییەوە بەڵام تۆخێلی ڕاهێنەری ئەوکات ڕازی نەبوو.

پاش دوورخستنەوەى تۆخێل، ئێستا جارێکی تر تۆد بۆیلی دەیەوێت هێرشبەرە پورتوگالییەکە بباتە ڕیزەکانییەوە.

دەشیەوێت سود لەو هەلە وەرگرێت کە لە ئێستادا ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕاهێنەری مانچستەردا بووە بە ناکۆکییان.

ڕۆناڵدۆ ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ ئەوەى موچەکەى کەم بکاتەوە لە پێناو چونی بۆ یانەى چێڵسی.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی: ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانمان نەکشێنراونەتەوە

بابەتی دواتر

ڤاران لە مۆندیال بێبەشدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share