هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەشبكرێت كە پێش جەژن مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو وەزارەتانەی کە پێش جەژن مووچەیان وەرنەگرتووە، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی حوزەیرانیان پێدەدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هەریەكە لە وەزارەتەکانی شارەوانی، ڕۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە، خوێندنی باڵا، خانەنشینيی سەربازی، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لە ڕۆژی یەکشەممەوە مووچەیان بەسەردا دابەشدەکرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی دارایی لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا دەستیبە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران کرد و بڕیاربوو پێش جەژن سەرجەم وەزارەت و دەستەكان مووچەیان پێبدرێت، بەڵام ئەو وەزارەت و شوێنانە مووچەیان بەسەردا دابەشنەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمەكانمان لەسەر هێڵن كە بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر…
Total
0
Share