وردەکاریی کوژرانی ژنێک و دوو پیاو لە ناحیەی قەرەهەنجیر

 بەیانیی ئەمڕۆ لە باخێکی گوندی چیمەن لەسەر ڕێگای کەرکوک- سلێمانی سێ تەرم دۆزرانەوە،  کە شەوی ڕابردوو لە هەمان باخدا کوژرابوون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی سەبارەت بەڕووداوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کوژراوەکان ژنێک و دوو پیاون، کە ژنێک و هاوسەرەکەی و برایەکی ژنەکە بوون.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، یەکێک لە کوژراوەکان کوردە بەناوی (ئ،ح) تەمەنی 70 ساڵە و خاوەنی باخەکەیە و شوێنەواری بتڵی شوشە بە سەریەوە بووە.

وتیشی، دوو کوژراوەکەی دیکە بە نەتەوە عەرەبن و خوشک و برای یەکترن، کوڕەکە تەمەنی 30 ساڵە بە ناوی( ق،ع) و بەفیشەک کوژراوە.

ئامەژەی بەوەشکرد، ژنە کوژراوەکە تەمەنی 40 ساڵە بەناوی (ب،ع) شوێنی چەقۆ بە جەستەیەوە بووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، گومان دەکرێت بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە کوژرابن، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

بابەتی پێشتر

دوو یانە ڕۆناڵدۆیان ڕەتكردۆتەوە

بابەتی دواتر

غازی بە دوو هێندەی نرخەكەی فرۆشتووە.. قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share