چێڵسی هەوڵ بۆ كۆلیبالی دەدات

ئیدارەی یانەی چێڵسی هەوڵەكانی بۆ كڕینی كۆلیبالی بەرگریكاری یانەی ناپۆلی دەستپێكرد.

پاش ڕۆیشتنی ڕۆدیگێر بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، تۆخێلی ڕاهێنەری چێڵسی بەدوای بەرگریكارێكەوە بۆ ئەوەی جێگەكەی پڕ بكاتەوە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان سەرەتا هەوڵی بۆ كڕینی دی لیختی بەرگریكاری یۆڤانتۆس دابوو، بەڵام ئەو دەیەوێت بچێتە بایرن میونشنەوە.

ئێستا تۆخێل دەیەوێت كۆلیبالی بباتە ڕیزەكانییەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی پێوە كردووە.

جگە لە تۆخێل، بەرپرسانی یانەی چێڵسی پەیوەندیان بە فالی رەمەزانی بەڕێوەبەری كارەكانی كۆلیبالییەوە كردووەو گفتوگۆكان لە قۆناغی كۆتایدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریی نێوان عێراق و ئێران جارێکی دیکە پرسی مافی هاندەرانی ژنانی ئێرانی هێنایە پێشەوە

دەیان ساڵە نیگەرانییەکان لەبارەی ئامادەنەبوونی هاندەری ژن لە یارییەکانی تۆپی پێدا لە ئێران بە چەندین شێواز دەردەبڕدرێن، جارێکی…
Total
0
Share