ژنێک ئاو چووە ماڵەکەیان شۆرتى کارەبا دروستبوو و گیانیلەدەستدا

بەپێی زانیارییەکان، دواى ئەوەى لە کەرکوک ئاو چووە ماڵەکەیان، شۆرتى کارەبا دروستبووە و بەهۆیەوە ژنێک گیانیلەدەستداوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، کەمێک لەمەوبەر، لە گەڕەکى شۆراوى کەرکوک، ئاو چووە ناو ماڵێکەوە و دواتر ژنى ماڵەکە کە هاتووەتە دەرەوە، دەستى لە ستوونى کارەبا داوە، کارەبا گرتوویەتی و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، هاوکات هەر کەمێک لەمەوبەر، کارمەندێکی شارەوانیی کەرکوک لەکاتی کارکردن و پاککردنەوەی مەنهۆڵەکاندا، کارەبا گرتوویەتی و برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتەهۆی پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک

لە ئاهەنگی نەورۆزی دیاربەکر، پەیامێکی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوێندرایەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “بەبۆنەی جەژنی…
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار لە ناو دەریاچەی دەربەندیخان لەلایەن تیمێکی ئەمنی هاوبەشەوە دەستگیرکران

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی بەلەمێک لەناو دەریاچەی دەربەندیخان لەئەنجامی گەڕان و پشکنین داوایان لێکراوە خۆیان…
Total
0
Share