ڕووداوێكی دیكەی هاتوچۆ لە ڕێگای تونێلی پێشڕەو ڕوویدا

رووداوێكی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل فۆتۆ: ئەرشیف

لە ڕێگای تونێلی پێشڕەو-هەواری شار ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە، چوارەم ڕووداوە لە نزیكەی دوو مانگدا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە ڕێگای تونێلی پێشڕەو-هەواری شار لە سلێمانی وەرگەڕا.

هاتوچۆی سلێمانی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی ڕووداوەكە ئاشكرایكرد، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

لە ماوەی نزیكەی دوو مانگدا، ئەمە چوارەم ڕووداوی هاتوچۆیە لە فولكەی سەر ڕێگای هەواری شار و تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی ڕوویانداوە. سێ ڕووداوەكەی پێشوو قوربانییان لێكەوتووەتەوە، دوایینیان دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە هەمان شوێندا بوو كە بووەهۆی گیانلەدەستدانی دوو كەس و برینداربوونی یەكێكی دیكە.

بەپێی وتەی ئەندازیاران، فولكەكە و بەشێكی ئەو ڕێگایە گرفتی ئەندازەییان هەیە و شوێنەكە پێویستی بە چاككردنەوە، یاخود گرتنەبەری ڕێوشوێنە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆوە بۆ ڕێگریكردن لە چەندبارەبوونەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

وەك شارەزایان دەڵێن، گەر دەستكاریی دیزاینی فولكەكە نەكرێت و گۆڕانكاریی تیادا نەكرێت، ئەوا پێویستە لایەنی كەم لەمپەر و كامێرای دیاریكردنی خێرایی لەو شوێنە جێگیربكرێن لە پێناو كەمكردنەوەی خێرایی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەو شەقامەدا تێپەڕدەبن.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: نیوەی ئەو پشکنینانەی بۆ کۆرۆنا دەیکەین پۆزەتیڤن

بابەتی دواتر

لە سەیدسادق تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share