سوید داوا لە هاوڵاتییانی دەکات سەردانی هەندێک شاری کوردی نەکەن

وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو ڕاپۆرتانەی لە کونسوڵخانەی سوید لە ئێران و تورکیا وەرگیراوە، داوا لە دانیشتووانی سوید دەکەن سەردانی باکووری کوردستان و سنوورەکانی ئێران و عێراق نەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی سوید لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، “داوا لە دانیشتووانی وڵات دەکەین، خۆیان دووربگرن لە سنوورەکانی سوریا و تورکیا و ئێران، بەتایبەت 10 کیلۆمەتر دووربن لە سنوورەکانی عێراق و هەندێک لە سنوورەکانی ئێران”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “بەگشتی سەردانیکردنی باکووری کوردستان باش نییە، جگە لەچەند شارێکی گەورەی وەک دیاربەکر”.

وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕاشیگەیاندووە، “ئەو ئاگادارکردنەوانە بەمانەی قەدەغەکردنی گەشت نییە، بەڵکو ئەگەر سویدییەک سەردانی ئەو شوێنانە بکات و تووشی کێشەیەک ببێت، ئەوا هاوکاریکردنیان قورس دەبێت و ناتوانرێت هاوکاریی تەواویان پێبگەیەندرێت”.

ڕاپۆرتەکانی ئەو کونسوڵخانانەی سوید لەسەر بنەمای ئەو ئاڵۆزییانەن ئەم ماوەیە لەو ناوچانە ڕوویانداوە، بەتایبەت هەڕەشەی سوپای پاسداران لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئەگەری دروستبوونی گرژی لە سنوورەکانی سیستان و بلوچستان، جگە لە هێرشە بەردەوامەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پێویستە پارێزگار ڕوونکردنەوە لەبارەی سەردانەکەی بۆ هیندستان بدات

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوی فەرمی داوا لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەکەن لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەوە هۆکار…
Total
0
Share