هەرێم بەبێ 320 ملیارەكەی بەغداد چۆن موچە دابەش دەكات؟

پارەی سەر مێزی نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر – فۆتۆ: AA

 زیاتر لە 40 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی نۆی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕیوە، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی بۆ دابەشکردنی موچەیەکی دیکە نەداوە، سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانیش ئاشكرایدەكات، “چاوەڕێی وەڵامی بەغدادین”.

“ئەو پارەیەی لەبەردەستماندایە بەشی دابەشکردنی موچەی تەواو ناکات”

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بڕێک پارەی لەبەردەستدایە، بەڵام ئەو پارەیە بەس نییە بۆ دابەشکردنی موچەیەكی تەواو و کەمترە لە بڕی پێویست”.

وتیشی، “لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بەغداد پارەکە نەنێرێت لە سەرەتای مانگی دوانزەدا دەتوانین موچە دابەشبکەین، بەڵام بەو داهاتەی لە بەردەست وەزارەتی دارایی دەبێت، كە تا ئێستا نازاندرێت چۆن دەبێت”.

“هەرێم نامەیەک ڕەوانەی حکومەتی ناوەند دەکات”

دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا، نامەیەکی فەرمی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات و داوای بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بکات بۆ مانگەکانی پێنج و شەش و حەوت و 10ی ئەمساڵ کە “ماف و شایستەیەکی ڕەوای هەرێمی کوردستانە و حکومەتی فیداڵی نەیناردووە”.

لەوبارەیەوە سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئێستای ئاشکراکرد، “ئەمڕۆ دەقی کۆتایی نامەکە ئامادەدەکرێت و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، دواتر چاوەڕێی وەڵامی بەغداد دەبین ئەوکاتە بڕیار لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو دەدەین”.

پەرلەمانی عێراق لە 12ی تشرینی دووەم بە زۆرینەی دەنگ و بەبێ بەشداری فراکسیۆنە کوردییەکان یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییان پەسەندکرد و بەپێی ئەو یاسایەش هەرێم بەمەرجی ڕادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ بەپێی ئەو بڕەی كۆمپانیاكە دیاریدەكات، لەگەڵ ڕادەستكردنی داهاتە نانەوتییە فیدڕاڵییەكان پشكی لەلایەن حكومەتی بەغدادەوە پێدەدرێت.

بەوهۆیەشەوە حکومەتی عێراق دوای پەسەندکردنی یاساکە موچەی مانگی تشرینی یەکەمی دابەشکرد و موچەی مانگی تشرینی دووەمیشی دەستپێکردووە بەڵام هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، کە بەپێی ڕێککەوتنی پێشتری نێوان بەغداد و هەرێم تاوەکو پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە مانگانە بەغداد بڕی 320 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەکات.

بابەتی پێشتر

چێڵسی گڵۆپی سه‌وزی بۆ کیپا داگیرساندووه‌

بابەتی دواتر

ڕاستەوخۆ: ماڵئاوایی هاندەرانی تۆپی پێ لە مارادۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری زاخۆ ئاگر كەوتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە سنووری گوندی قەرەوڵەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگركەوتووەتەوە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ژمارەیەكی زۆر لە كادری بە توانا و دڵسۆزی هەیە و دەتوانێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بكات

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی…
Total
0
Share