هاوڵاتییان لە مەترسییەك ئاگاداردەكرێنەوە
لەبارەی باخ و ڤێلاكانیشەوە بڕیاری كۆتایی دەدرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی مۆڵەت بۆ هەڵكەندنی بیری ئیرتیوازی لە هەرێمی كوردستان دەدات، جەختیشدەكاتەوە تەنها مۆڵەت بەو شوێنانە دەدرێن كە زۆر پێویست بێت و ئاشكراشیدەكات ئەو شوێنانەی كە باخ و ڤێلایان تێدا دروستكراوە مۆڵەتیان پێنادرێت بیری ئیرتیوازی هەڵبكەنن.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە ڕێگای لیژنەیەكەوە سەرقاڵی دەركردنی ڕێنمایی نوێیە بۆ پێدانی مۆڵەتی تایبەت بە هەڵكەندنی بیری ئیرتیوازی كە مۆڵەت بە هەموو كەسێك نەدرێت و ئەگەر شوێنێك زۆر پێویست نەبێت ڕێگای پێنادرێت بیری ئیرتیوازی لێبدات.

ئاشكرایكرد، لە ڕابردوودا ئەوەندە بیری ئیرتیوازی لێدراوە كارەساتی دروستكردووە بۆیە لەڕێگای بەرێوەبەرایەتیی ئاوی ژێرزەوییەوە داوای مۆڵەت دەكرێت و دەبێت شوێنەكە زۆر پێویست بێت، چونكە ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەرێمی كوردستان لە بارودۆخێكی زۆر خراپدایە پێشتر بە نایاسایی بیری ئیرتیوازی لێدراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ناوچانەی باخ و ڤێلایان تێدا دروستكراوە مۆڵەتی هەڵكەندنی بیری ئیرتیوازییان پێنادرێت، چونكە لە هەرێمی كوردستان ئاوی سەرزەوی زۆرە و سوودی لێوەناگرێت و بەپێچەوانەشەوە بارودۆخی ئاوی ژێرزەوی خراپە و هەوڵی لێدانی بیری ئیرتیوازیی زیانی زیاتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

لوکلێر پێشبڕکێی ئوسترالیای بردەوە

بابەتی دواتر

ئەگەر ڕووبدات.. نهێنی هەڵبژاردەکانی مۆندیالی 2022 ئاشکرا دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌ ئێواره‌وه‌ به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له ‌سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و تا سبه‌ینێ دوانیوه‌ڕۆكه‌ى ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارین…
Total
0
Share