سلێمانی.. یەكەم تێرمیناڵی بازگەی ئاسایش كرایەوە

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و پاڵپشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەكەم تێرمیناڵی بازگەی ئاسایش لە تاسڵوجەی سلێمانی كرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی تێیدا هاتووە، یەكەم تێرمیناڵی بازگەی ئاسایشی تاسڵوجەی شاری سلێمانی پێشوازی لەمیوانان و گەشتیارانی ھەرێمی كوردستان دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، دروستكردنی تێرمیناڵی تاسڵوجە كارئاسانییە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی گەشتیاران و میوانانی سلێمانی و ھەرێمی كوردستان ، لەم ساڵدا بەشێوەی ھاوچەرخ و مۆدێرن لەسەر ئاستی عیراق و ھەرێمی كوردستان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دروستكراوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە بەردەوامی بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت

لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەنزینی 750 دیناری بە بەردەوامی دابەشدەکرێت. محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یاسای بودجەی عێراق هەمواربكرێتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت و دەشڵێت، “لە…
Total
0
Share