بەرگریی شارستانیی سۆران: گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵەی لە بێخاڵ خنکا بەردەوامدەبێت

بەرگریی شارستانیی سۆران، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا تەرمی منداڵە خنکاوەکەی هاوینەهەواری بێخاڵ نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵە دوو ساڵانەی لە هاوینەهەواری بێخاڵ خنکا، ئەمڕۆ تیمەکانمان گەڕانێکی وردیان کرد، بەڵام بەهۆی بچووکی منداڵەکە و سەختی شوێنەکە تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

دەشڵێت، ئەمڕۆ زیاتر لە شەش تیم بەشداریی گەڕانیان دەکرد، بۆ سبەینێش گەڕانی تیمەکان بەردەوامدەبێت.

ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بەناوی (دارین گەیلان) لە هاوینەهەواری بێخاڵ لە باوەشی باوکی کەوتە نێوئاو و خنکا.

خانەوادەی منداڵەکە دانیشتووی شاری هەولێرن بە مەبەستی گەشت روویان لە ناوچەکە کردووە.

بەپێی ئاماری بەرگریی شارستانیی سۆران، ئەمساڵ تائێستا لە سنووری ئیدارەی سۆران حەوت قوربانیی خنکان لە ئاودا هەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حاجی مەحمود: نزا دەكەین ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێك بۆ ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كوردی و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “نزا…
Total
0
Share