بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی شكاندنی بۆرییەوە دابەشكردنی ئاو لە ڕێگای پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر ڕاگیراوە و داوا لە هاوڵاتییان دەكرێت دەست بە ئاوەوە بگرن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی شكاندنی بۆرییەوە دابەشكردنی ئاو لە ڕێگای پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێرەوە بەشێوەیەكی كاتی ڕاگیرا.
داوا لە هاوڵاتییانی هەولێر دەكرێت دەست بە ئاوەوە بگرن تاكو كێشەكە چارەسەر دەكرێت.