قوباد تاڵەبانی: قەیران و گرفتەكانی هەرێم بە هەوڵی تاكەكەسی چارەسەر ناكرێت

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو قەیران و گرفتانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە بەهەوڵی تاکەکەسی چارەسەر ناکرێت، دەشڵێت، عێراق هێشتا لە جەنگدایە و قەیرانەکانی چارەسەر نەکراوە،

لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە یۆنان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ شەممە ڕایگە‌یاند، “ئەو قەیران و گرفتانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە بەهەوڵی تاکەکەسی چارەسەر ناکرێت، چونکە کێشە نێودەوڵەتییەکان کاریگەرییان لەسەر هەمووانە بۆیە گرنگە سود لەئەزمون و شارەزایی یەکتر ببینین”.

باسی لەوەشكرد، کوردستان هەرێمێکی سەقامگیرترە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق، لەهەمان کاتدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ و قەیرانەکان بەتایبەت قەیرانی دارایی بووەتەوە.

قوباد تاڵەبانی هەر لە كۆڕبەندەكەدا جەختی كردەوە، “ئێمە لە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەدەکی گەورەی نەوتین، هیچ گومانی تێدا نییە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بارگرانیی قەیرانی گاز لە چەندین ناوچەی جیهان چارەسەر بکات، بەڵام بەر لەهەموو شتێک دەبێت چارەسەری ناکۆکیی سیاسی بکرێت لەنێوان بەغداد و هەولێر و ئەوەی پەیوەندیدارە بە وزە و نەوت و غازەوە چارەسەر بکرێن، بەتایبەت کە بەم دواییانە دادگای فیدراڵی بڕیارێکی دەرکرد و خەڵکی هەرێمی کوردستانی نیگەران کرد”.

بۆیە جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت، “لەهەمانکاتدا بەشوێن دەرفەتێک دەگەڕێین ئەم کێشانە چارەسەر بکەین لەگەڵ بەغداد و هەرێمی کوردستان بکەینە لایەنێکی کارا.”

بابەتی پێشتر

ئه‌ستۆن ڤێلا 0-4 تۆتنهام

بابەتی دواتر

چالاکوانانی بادینان وەڵامی پارێزگاری دهۆک دەدەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیارانی گوندی تۆپزاوا لە کەرکوک دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە سەر رێگای کەرکوک-بەغداد، جوتیارانی گوندی تۆپزاوا دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share