هۆكاری گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشكرادەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگا ڕوونكردنەوە دەدات

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكاری گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە چاودێریی نرخی بەنزین ناكرێت بۆیە بەردەوام ڕۆژانە نرخی بەنزین لەسەر شۆفێران گراندەكرێت.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بەهیچ جۆرێك چاودێریی نرخی بەنزین ناكرێت و بازرگانەكان خۆیان قازانج لەسەر نرخی بەنزین دادەنێن ئەوەش وایكردووە ڕۆژانە نرخی بەنزین گراندەكرێت.
ئاشكراشیكرد، بەنزینی 690 دیناری و 800 دیناری نەبووەتە جێی خواست و بایەخی هاوڵاتییان كە بتوانرێت خواست لەسەر بەنزین كەمبكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجومەنی پارێزگا چەند پێشنیازێكمان كردووە ئەگەر حكومەت گوێمان بۆ بگرێت نرخی بەنزین هەرزاندەبێت كە پێویستە هاوردەكردنی بەنزین بە تەندەرین بێت و یەك جۆری بەنزین هاوردە نەكرێـت و كوالێتیی بەنزین بەرزبكرێـتەوە، بەڵام تائێستا پێشنیازەكانمان بە هەند وەرنەگیراون.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوری مالكی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

نرخی قەیسی بۆ جەژن گرانە!!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆى سلێمانى: هه‌ر ماتۆڕسكیلێك له‌ شه‌قامه‌كاندا ڕۆیشتنى پێچه‌وانه‌ ئه‌نجامبدات ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆڕه‌كه‌ى ده‌گیرێت

هاتوچۆی سلێمانى هۆشدارایی ده‌داته‌ شۆفێرانى ماتۆڕسكیل كه‌ خۆیان لە سەرپێچی بە دوور بگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە دەستبەسەر…
Total
0
Share