ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردووەتەوە، لە چەند چالاكییەكدا 36 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و ئاشكرایدەكات توركیا هەموو جارێك ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی دەشارێتەوە.
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانمان چەندین چالاكییان ئەنجامداوە كە 36 سەربازی سوپای كوژراون و حەوت سەربازی دیكەشیان برینداربوون و جگەلەوەش درۆنێك تێكشكێندراوە، گورزیش لە دوو هەلیكۆپتەر وەشێندراوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سوپای توركیا هەموو جارێك ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی خۆی لە گۆڕەپانی شەڕ لە گەلانی توركیا و ڕای گشتی دەشارێتەوە.