بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ قەیس ‏خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق كۆبووەوە

لە دیدارێكدا دوایین هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و چارەسەركردنی ‏كێشەكان تاوتوێكران و جەخت لە تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و دەستوورییەكان كرایەوە ‏لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز، كە توانای خزمەتكردنی خەڵك، وڵات و ‏بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی ھەبێت.‏

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەكانی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت كردەوە ‏و ڕایگەیاند، “ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق، سازان و هاوسەنگی بووین، چونكە ‏پێمانوایە ئەوە كلیلی چارەسەری كێشەكانە. ئەمڕۆش بە ھەمان دیدگا و ستراتیژەوە ‏دەمانەوێت ئەم بنەما سەرەكییانە كە سەرۆك مام جەلال لە عێراقی نوێ بناغەكەی دانا، ‏پەیڕەوبكرێت و پێكەوە خزمەتی ئامانجە باڵاكان بكەین”.‏

بابەتی پێشتر

خلێفی لە چوار ڕاهێنەر سێ جار زیانی کردووە

بابەتی دواتر

هەر سێ جۆرەكەی بەنزین 100 دیناری دیكەیان چووە سەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share