بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر باری نائاسایی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكان گەڕاندەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجومەن و فەرمانگە و لیژنە و دامەزراوەكانی خۆسەر هەموو ڕێوشوێنێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكان دەگرنەبەر.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕاشیگەیاندووە، ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لەكاتێكدایە كە توركیا و گروپە چەكدارییەكان بوونەتە هەڕەشە لەسەر باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا