پارە لە بانك نەماوە و بۆی هەیە دابەشكردنی مووچە بكەوێتە دوای جەژن

لە گەرمیان پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك نەماوە و بەپێی زانیارییەكان كە لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەگەر پارەی پێویست بۆ مووچە دابیننەكرێت دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك دەكەوێتە دوای جەژن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان گواستیەوە، بڕیار بوو دوێنێ چەند وەزارەتێك مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵ وەربگرن و خرایە ئەمڕۆ چوارشەممە و ئەمڕۆش تەنها بڕەیەك بۆ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی تەرخانكراوە و وەزارەتەكانی دیكە مووچەیان وەرنەگرت و لە ئێستادا پارە لە بانكدا نەماوە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی كە ماون و مووچەیان وەرنەگرتووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان كە لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەو وەزارەتانەی مووچەیان خرایە ئەمڕۆ چوارشەممە تا ئێستا لە چەند ناوچەیەك پارەی پێویستیان بۆ دابیننەكراوە كە وەزارەتەكانی كارەبا و شارەوانی و خوێندنی باڵا مووچەیان پێبدرێت و سبەینێش مووچەی خانەنشینانی سەربازی دابەشدەكرێـت و ئەگەر پارە دابیننەكرێت دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك دەكەوێتە دوای جەژنی قوربان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: دانانی پێوەری زیرەک بۆئەوەیە لەوەرزی گەرمادا بتوانین کۆنترۆڵی کارەبا بکەین

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هاوبەشانەی پێوەری زیرەکییان بۆ بەستراوە ئەگەر لەکاتی کارپێکردنی کارەبادا زیاتر لە…
Total
0
Share