قائیمقامی هەڵەبجە: کێشەی کەمیی غاز گشتییە و تەنیا پەیوەست نییە بە هەڵەبجەوە

قائیمقامی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، کێشەی کەمیی غاز گشتییە و تەنیا پەیوەست نییە بە هەڵەبجەوە، هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە هەر قۆرخکارییەک، هەر خێزانێک تەنیا بتڵێک غازی پێدەدرێت.

سمکۆ سالار، قائیمقامی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کێشەی کەمیی غاز تەنیا پەیوەست نییە بە هەڵەبجەوە، بەڵکو کێشەیەکی گشتییە و لە زۆرێک لە شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەو کێشەیە هەیە، پاشان کەمیی غاز کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکیی لە پشتەوەیە، دیارترینیان، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، وەستانی کارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و کەمبوونەوەی ئەو بڕە غازەیە کە لە کەرکوکەوە دەنێردرا.

 

سمکۆ سالار باسی لەوەشکرد، ئێستا بۆ ڕێگریکردن لە هەر قۆرخکارییەک، شێوازی دابەشکردنی غازمان گۆڕیوە و هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی پسوڵەی نەوتەوە غاز وەربگرن، نرخی ڕەسمیی بتڵێک غازیش هەشت هەزار و 500 دینارە.

 

ڕوونیشیکردەوە، هەر ماڵێک تەنیا بتڵێک غازی پێدەدرێت، تاوەکو زۆرێک لە خێزانەکانی دیکەش سوودمەندبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share